مامۆستایه‌كی زانكۆ هه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنه‌كان له به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی هه‌ڵه‌ی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی رووماڵكردنی شه‌ڕه‌كان ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌خشه راسته‌وخۆكان هه‌ندێك جار ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دووژمن.
به‌ناز حه‌مه ره‌شید، مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌نه‌ی تێبینی كردووه له‌م ماوه‌یه‌ی كه رووماڵی شه‌ڕه‌كان كراوه چ ئه‌وه‌ی موسڵ و ئه‌وه‌ی كه‌ركوك له سایت و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، رووماڵێكی زۆر هه‌ڵه‌یان كردووه و زۆربه‌یان له خزمه‌تی داعشدابوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی نێردراون بۆ رووماڵكردنه‌كه هیچ ئه‌زموونێكیان نیه".
وتیشی: "په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كان رۆڵێكی زۆر خراپیان گێڕاوه، نابێت په‌یامنێر شانبه‌شانی پێشمه‌رگه له پێشڕه‌وییه‌كاندا بڕوات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش نابێت كه په‌یامنێر جۆری چه‌كه‌كان ده‌ربخات و بڵێت ئه‌مه ئه‌وه‌نده ده‌ڕوات و له دووری ئه‌وه‌نده‌وه ئامانج ده‌پێكێت، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌چێته خزمه‌تی دوژمنه‌وه".
ئه‌و مامۆستای به‌شی راگه‌یاندنه‌ی زانكۆی سلێمانی ده‌شڵێت: "كاتێك په‌یامنێر و كامێرامان شانبه‌شانی پێشمه‌رگه ده‌ڕوات، سه‌ر له پێشمه‌رگه تێكده‌دات و ده‌بێت خۆی به‌وه‌وه سه‌قاڵ بكات و ئاگای له دووژمنه‌كه‌ی نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی هه‌ڵه".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، به‌ناز حه‌مه ره‌شید وتی: "هه‌ندێك له وێب سایته‌كان وێنه‌ی چه‌كداره كوژراوه‌كانی داعشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ته‌رمه‌كانیان زۆر شێوێندراوه‌و هه‌ندێكیان پارچه پارچه‌كراون و له سه‌به‌ته‌ی خۆڵ دانراون، ئه‌مه زۆر هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌زاران كه‌س هه‌یه كه به‌و وێنانه تووشی حاڵه‌تی ده‌روونی ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی وت: "سه‌یرم له‌وه دێت تا ئێستا رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكارییانه رێنمایی و راگه‌یه‌ندراویان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی له كاتی رووماڵكردنی رووداوه‌كانی جه‌نگ دروست ببێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی لادانه له كاری رۆژنامه‌نووسی".
راشیگه‌یاند: "زۆرجار له‌كاتی گرژی و شه‌ڕدا رۆژنامه‌نووسان رێگه‌یان لێده‌گیرێت و ناهڵێن به‌شداری له رووماڵكردنه‌كه‌دا بكه‌ن یان زانیاری‌یان پێ‌نادرێت و كامێرایان ده‌شكێندرێت و لێیان ده‌درێت، ئه‌مانه دووباره‌و سه‌دان باره ده‌بنه‌وه و سودیان لێوه‌رناگیرێت".
AM:11:40:23/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت