به‌ڤیدیۆ...چركه‌ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له ماڵتا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له فڕینی، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌وترێت كه سه‌رجه‌میان فه‌ره‌نسین.
سایتی روسیاتوده‌ی به‌پێی ئاژانسی ئه‌وروپا بۆ چاودێریكردنی سنور (فرۆنتكس) بڵاویكرده‌وه كه هیچ كارمه‌ندێكی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له فڕۆكه‌كه‌دا نه‌بوون.
هاوكات سایته‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له فڕۆكه‌خانه‌ی ماڵتا بڵاویكرده‌وه كه قوربانییه‌كان پێنج كه‌سن و سه‌رجه‌میان فه‌ره‌نسین.
پێشتریش رۆژنامەی تایمز ئۆف ماڵتا بڵاویكردبووه‌وه كه فڕۆکەکە لەجۆری مێترۆلاینەری دوو بزوێنەری بوو و بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێک بۆ شاری میسراتەی باکوری لیبیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لوکا دەستی بە فڕین کردووە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە بەرزبوونەوەی لە ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و ئاگری گرتووە، تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.
بەپێی رۆژنامەی تایمز ئۆف ماڵتا کە یەکێکە لە پڕفرۆش‌ترین رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە و بەپشتەبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان، فڕۆکەکە پێنج سەرنشینی تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات رۆژنامەی ماڵتا تودەی بڵاویکردەوە کە فڕۆکەکە سەربە لوکسەمبۆرگ بووە و بەپێی زانیارییە پشتڕاستنەکراوەکان، ژمارەیەک بەرپرسیی سەربازیی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپای تێدابووە.
لای خۆیشییەوە ئاژانسی FRONTEX کە بەرپرسە لەسنوورەکانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو فڕۆکەیەی کەوتووەتە خوارەوە سەربە ئاژانسەکەیان نییە.
بەهۆی رووداوەکەشەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لوکا تا کاتێکی نادیار راگیران.
PM:02:17:24/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 3955
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت