نرخی نه‌وت گه‌یشته سه‌روو 55 دۆلار
وێستگه نیوزـ
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنت گه‌یشته سه‌روو 55 دۆلار و به‌مه‌ش به‌رزترین نرخی له‌ماوه‌ی 16 مانگی رابردوودا تۆمار كرد.
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌می 2016، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته 55 دۆلار و 20 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 54 سه‌نت زیادی كرد و بۆ 52 دۆلار و 22 سه‌نت به‌رزبووه‌وه.
له نوێترین مامه‌ڵه‌شدا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی پێوانه‌یی ئه‌وروپا 62 سه‌نت زیادی كرد و به 55 دۆلار و 8 سه‌نت فرۆشرا و رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی گه‌یشته 1.1%.
له ماوه‌ی 16 مانگی رابردوودا و له 6ی ته‌مموزی 2015ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وت بگاته سه‌روو 55 دۆلار، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان رێككه‌وتن.
PM:03:30:05/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت