سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا پشووی ره‌سمییه.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له سایتی حكومه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د (د.خ)ی كردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د (د.خ) پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده ببێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌مان".
ئه‌وه‌شی وتبوو: "به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نین كه رۆژی یه‌كشه‌مه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌بێته پشووی فه‌رمی".
PM:08:22:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 2157
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت