داعش چووه‌وه ناو شاری ته‌دمور
وێستگه نیوزـ
روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سوریا رایگه‌یاند كه دوای له‌ده‌ستدانی شاری ته‌دمور له چه‌ند مانگی رابردوودا، بۆیه‌كه‌مجار چه‌كدارانی داعش گه‌یشتونه‌ته‌وه ناو شاری ته‌دمور و گه‌ڕه‌كی عامه‌رییه‌ی باكوری شاره‌كه‌یان داگیركردووه‌ته‌وه.
روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سوریا ئاشكراشیكردووه كه داعش ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراویشی له میحوه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌دمور ته‌قاندووه‌ته‌وه و توانیویه‌تی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره و ناوچه‌كانی باكوری خۆرئاوا پێشڕه‌وی بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سوریا داعش ناوچه‌ی قه‌لعه‌ی شاری ته‌دموری به گولـله هاوه‌ن و ره‌شاشی قورس بۆردومان كردووه و ده‌ستیشی گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌ی جه‌به‌ل تار-ی نزیك قه‌ڵاتی ته‌دمور له خۆرئاوای ئه‌و شاره.
روانگه‌كه ئاشكراشیكردووه كه ئه‌م پێشڕه‌وییانه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌هۆی دروستبوونی لێكترازانه له‌نێو ریزه‌كانی سوپای رژێمی سوریا كه له 27ی ئازاری 2016 به هاوكاریی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا له‌ده‌ستی داعش ده‌ریهێناوه‌ته‌وه.
PM:09:14:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 4514
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت