شاجوانی عیراق دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە


وێستگە نیوز- 

شەیما قاسم شاجوانی عیراق كە كچە كوردێكی خەڵكی كەركوكە، رەتیكردەوە باوكی دەریكردبێت یان جێیهێشتبن، پەیوەندی خۆیشی لەگەڵ خێزانەكەیدا بە پەیوەندییەكی زۆر باش وەسف كرد. 

شەیما لە ئەكاوتنی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینیستاگرام) رایگەیاند: "لەبەر ئەوەی لە بەغدا دەژیم باس لەوەكراوە كە گوایە جیابوونەوە لەنێوان من و خێزانەكەمدا دروستبوبێت، هەموو ئەوانە پڕوپاگەندەن و دوورن لە راستییەوە و بۆ ناوزڕاندن ئەو هەواڵانە بڵاودەكرێنەوە". 

شاجوانی عیراق دەڵێت: "لە بەغدا وەك پێشكەشكاری بەرنامە كاردەكەم، ئەوەش خەونێك بووە بۆم و باوكم لەو كارەدا پشتیوانیم دەكات". 

ئەو كچە كوردە كە لە دوایین پێشبڕكێدا نازناوی شاجوانی عیراقی بەدەستهێنا، داوا دەكات ئەو كەسانەی ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەكەنەوە، بیر لەوە بكەنەوە كە خۆشیان دایك و خوشك و ژنیان هەیە و باشترە لە خودا بترسن. 




PM:04:14:27/12/2016




















ئه‌م بابه‌ته 15447 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت