به‌بێ ماكیاج چۆنه؟
وێستگه نیوزـ
ئه‌ستێره و ناوداره‌كان هه‌میشه وا راهاتوون به ماكیاجه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ربكه‌ون، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌ركه‌وتن به‌بێ ماكیاج جۆرێك له "بوێری" بێت.
یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌و بوێرییه‌یان تێدایه، نانسی عه‌جره‌م-ی گۆرانیبێژی لوبنانییه كه زۆرجار وێنه‌ی خۆی به‌بێ ماكیاج له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام داده‌نێت.
ناسی به‌مدواییه دوو وێنه‌ی خۆی به‌بێ ماكیاج له هه‌ژماره‌كه‌ی دانا و سه‌رنجی هه‌وادارانی راكێشا، یه‌كێكیش له وێنه‌كان له‌گه‌ڵ له ساڵۆندا له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا گرتوویه‌تی كه قژی بۆ رێكده‌خات و ئه‌وی دیكه‌ش سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌كشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌می 2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه.
PM:09:42:09/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت