نامۆترین ئەو نه‌شته‌رگه‌رییانەی بۆ چاندنی له‌شی مرۆڤ دەکرێن
وێستگه نیوزـ
مرۆڤایه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێشكه‌وتنێكی خێرا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، گه‌شه‌سه‌ندنی زانست وایكردووه هه‌ندێك كار بكرێت كه له رابردوودا نه‌كراوه، وه‌ك كۆپی كردنه‌وه‌ی مرۆڤ و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامی له‌شی مرۆڤێك له‌سه‌ر مرۆڤێكی دیكه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه نامۆترین نه‌شته‌رگه‌ریی پزیشكییه كه به‌لای هه‌ندێكه‌وه نه‌ك ئه‌نجامدانی، بەڵکو تەنانەت بیركردنه‌وه‌ش لێیان قورس و ئاڵۆزە:
چاندنی هه‌ردوو ده‌ست:
له هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌دا، پزیشكه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون له چاندنی دوو ده‌ست به ده‌ستی نه‌خۆشێكی دیكه و ئێسقان و شانه و ماسولكه و ده‌مار و مولوله‌ی خوێن و پێسته‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی به‌سته‌وه و نه‌خۆشه‌كه دوای چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی لێهاته‌وه.
چاندنی ده‌موچاو:
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چه‌ندین جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و پزیشكه‌كان سه‌رجه‌م شانه‌كانی ماسولكه‌ی ده‌موچاوی كه‌سێكی مردویان خستووه‌ته‌سه‌ر ده‌موچاوی یه‌كێكی زیندوو.
چاندنی ریخۆڵه:
زۆرجار ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراو به‌شێك له ریخۆڵه ده‌بڕدرێت یان هه‌مووی لاده‌برێت، ریخۆڵه‌ی كه‌سێكی خۆبه‌خش یان كه‌سێكی مردوو به‌كارده‌هێنرێ و دووباره به كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
چاندنی منداڵدان
لای پزیشكان ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش سه‌ركه‌وتووه، ئه‌وان ته‌ئیكیدیان كردووه‌ته‌وه كه رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی 100%ه، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆ ئه‌و خانمانه پێویسته كه له بنه‌ڕه‌تدا به‌بێ منداڵدان له‌دایكبوون یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه منداڵدانیان لابردووه.
AM:11:20:15/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2827
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت