بەوێنە: چی دەكەیت گەر سویچی ئەلیكترۆنی ئۆتۆمبێلەكەت تێكچوو؟


وێستگە نیوز- 

چی دەكەیت گەر سویچی ئەلیكترۆنی ئۆتۆمبێلەكەت لەكاتی كردنەوەی قفڵی ئۆتۆمبێلەكەت تێكچوو؟ ئایا پەیوەندی بە میكانیكیەوە دەكەیت؟ یان ناچار دەبیت تاكسیەك بگریت؟ لە هەموو حاڵەتێكدا هەموو ئەوانە سیناریۆیەكی باش نین و بێزاركەرن، چارەسەر بۆ ئەو كێشەیە چییە؟ 

هەموو ئۆتۆمبێلێك قفڵێكی دەستی هەیە وەك رێگەچارەیەكی یەدەگ، ئەگەر پاتری سوچەكەت بەتاڵ بوو، یان تەنانەت لەكاتی تێكچوونی سویچەكەدا. 

زۆرێك لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكان قفڵەكانی دەرگا لە شوێنە دەرەكییەكاندا دەشارێتەوە، تا دەرگاكە لەڕێی سوچی دەستییەوە بكرێتەوە، بەڵام ئەو شوێنانە شاردراوەدەبن و بینراون بنابن. 

زۆرجار شوێنی سویچەكە لەژێر روكارێكی پلاستیكی بچوكەوە لە تەنیشت دەستكی دەرگاكەوە دەشاردرێتەوە، وەك لە وێنەی ژمارە (2) دەردەكەوێت، دەكرێت ئەو شوێنە لە بەری لای شۆفێریی یان سەرنشینەكانەوە بێت وەك هەندێك ئۆتۆمبێلی وەك رینۆ، هەندێك مۆدێلی "بی ئێم دەبلیو"، دەكرێت شوێنی سوچكەكە لە بەری لای شەرنشینەكان بێت. 

دەكرێت شوێنی سوچەكە لاكێشەیی و لە هەندێك ئۆتۆمبێلدا لە تەنیشت دەستی دەرگاكەوەیە، ئەگەر بەدیت كرد ئەوا لە ژێرییەوە شوێنی سوچەكەیە وەك لەم وێنانەی خوارەوە دەردەكەون: 

  










PM:08:40:15/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 8526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو