نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشهممه 16ی کانوونی دووەمی 2017، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی 52 دۆلار و 51 سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 30 تشرینی دووەمی 2016 وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی2001ەوە رێککەوتنی نێوان وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.
رۆژی10ی کانونی یەکەمی 2016 وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
AM:08:30:16/01/2017
ئهم بابهته 1689
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت