لاهور شێخ جه‌نگی: گۆڕان بۆ له‌ناوبردنی یه‌كێتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی كرد
وێستگه نیوزـ
بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی كوردستانیشه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندووه كه "گۆڕان دژی یه‌كێتی هاته ده‌ره‌وه و رێككه‌وتنی ستراتیژیی ژێربه‌ژێری له‌گه‌ڵ پارتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ناوبه‌رێت".
له به‌رامبه‌ریشدا هۆشیار عه‌بدوڵا، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به چه‌ند هه‌ڵوێستێكی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی لاهور شێخ جه‌نگیی داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا پێی وتون "سه‌ركه‌وتنی ئێمه هی ئێوه‌یه و كورسییه‌كانمان به هی خۆتان بزانن."
چه‌ند په‌یچ و ئه‌كاونتێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن لایه‌نگری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گرته‌یه‌كی ڤدیۆیی لاهور شێخ جه‌نگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی كوردستانیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت:"یه‌كێتی زیندووه و به زیندویی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌م سێ ساڵه‌ی رابردوو به‌سه‌ر یه‌كێتی هات له‌دوای نه‌خۆشییه‌كه‌ی مام جه‌لال، به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌بوایه شتێك نه‌مێنێت به‌ناوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گۆڕان دژی یه‌كێتی هاته ده‌ره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی له پارتی نزیك بوو، كه‌چی چوو رێككه‌وتنی ستراتیژیی ژێربه‌ژێری له‌گه‌ڵ پارتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ناوبه‌رێت."
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاندووه: " هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌ممان دۆڕاند، قه‌ناعه‌تێك لای براده‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان دروستبوو كه له هه‌ڵبژاردنی دووه‌م شتێك نامێنێت به‌ناوی یه‌كێتی و قه‌ناعه‌تیان كرد له‌گه‌ڵ گۆڕان رێكبكه‌ون بۆ كۆتایی پێهێنانی یه‌كێتی و زۆنی سه‌وز بكه‌نه زۆنی نیللی و شوێنه‌كه‌ی مام جه‌لال به كاك نه‌وشیروان پڕبكه‌نه‌وه.
به ئاماده‌بووانیش ده‌ڵێت :"ئێوه سه‌لماندتان "ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته مام جه‌لالیش نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركدایه‌تیشمان نه‌بێت، ئه‌م حزبه كاروانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌داخه‌وه ده‌ڵێم، چوار ساڵه له سه‌ره‌وه چه‌كوشی زل زلیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارچه پارچه بكه‌ن، به‌ڵام پێیان ناكرێت، ئه‌گه‌ر بتوانین بگه‌ینه كۆنگره و خۆمان كێشه‌كان له‌ناو خۆماندا كۆتایی پێ بێنین و له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال به‌رده‌وام بین، ئه‌م حزبه ده‌بێته‌وه حزبی یه‌كه‌م."
ده‌شڵێت: دوو باڵ قبوڵ ناكه‌ین، یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه یه‌ك و ئێوه‌ش هه‌مووتان ده‌نوك بن باڵ مه‌بن، كه‌س بێ ئێوه هیچ نییه كه‌س ناتوانێت ته‌كه‌تول بكات، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بن، ئه‌گه‌ر بزانم هه‌ر باڵێك ئه‌گه‌ر به باڵی منیش ناسرابێت بیه‌وێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێكبدات، به‌و ده‌نوكه‌ی خۆم تێكی ده‌شكێنم."
لە ڤیدیۆیەکدا کە لەلایەن میدیاکانی یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "کێشەی باڵی ناوەندی یەکێتی کێشەی جیاوازی بۆچوون نییە، بەڵکو کێشە پارەیە و پێشم باشە لە دەرەوەی یەکێتی ئەو شەڕەبکەن و زیان بە یەکێتی نەگەیەنن، دەبێت بگەینە کۆنگرە و لە کۆنگرە مەلەفی هەندێک سەرکردەم لایە و ئاشکرای دەکەم کە کێ دەیەوێت یەکێتی لەت بکات بۆ ئەوەی باڵانسی هیز نەگۆڕێت".
لاهور تاڵەبانی لە ڤیدیۆکەدا دەشڵێت "یەکێتی کەسی لێ زیادنییە تا خەڵک دەربکات، من ڕۆژانە دەستی کادیرێکی ئاسایی ماچ دەکەم لە گۆڕان یان پارتییەوە بێتەوە ناو یەکێتی".
هاوكات بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو ڤیدیۆیەی کە ئەمرۆ لەلایەن میدیای یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە رۆژی 17ی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو بووە لە کۆبوونەوەیەکی کادیران و ئەندامانی حزبەکەی لە سنوری دەربەندیخان.
له به‌رامبه‌ریشدا، هۆشیار عه‌بدوڵا، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17ی كانونی دووه‌می 2017 له لاپه‌ڕه‌ی خۆی وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی لاهور شێخ جه‌نگیی داوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی: "لە گرتەیەکی ڤیدێۆیی بڵاوکراوەدا و لە کاتی قسەکردنی بۆ کادرانی حزبەکەی لە دەربەندیخان کاک لاهور باس لەوە دەکات گوایە گۆڕان لە دژی یەکێتی ڕۆیشتوە ئیتیفاقی لەگەڵ پارتی کردوە .
ده‌شڵێت: "هەر ئەو نا چەند جاری تر گوێم لەو ئیتیهامەی هەندێ کادیری تری بەڕێزی یەکێتی بوە بە پێویستم زانی ئەو ڕونکردنەوەیە وەک وەڵام بۆ کاک لاهور و هەموو ئەوانەی تر ڕابگەیەنم
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه گۆڕان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ساڵی 2013و دەرکەوتنی ئەوەی یەکێتی دەنگی کەمی هێناوە ، کاک نەوشیروان بە پەلە و لە لێدوانێکی تەلەڤزێۆنی خێرادا هەر زوو وتی هیچ کەس شکستی نەهێناوە و هەموان سەرکەوتوو بوین .
ده‌شڵێت: دوای ئەنجامە فەرمیەکان کاک نەوشیروان لەسەر چەندین ئاست و بە چەندین کەسدا لەوانە د.بەرهەم، کاک کۆسرەت، د.نەجمەدین کەریم وەڵامی نارد بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەم ناوەرۆکە کە ( بەڕێزان سەرکەوتنی ئێمە سەرکەوتنی ئێوەیە ، کورسیەکانی ئێمە بە هی خۆتان بزانن و هەژدە زائید بیست و چوار ئەکاتە چل و دوو ، فەرمون با لێکیان بدەین و ئێمە داوای ئەوە بکەین کە مافی تەشکیلی حکومەتمان هەبێت ، کاک نەوشیروان ئەوەشی وتبوو ، کە ئەو هەنگاوەمان دژی هیچ حزبێک بە دیاریکراوی پارتی نیە هێندەی ئیئتلافێکە بۆ دروستکردنی کوتلەی گەورە و ئەوەشی پێ وتبون کاتێک ئێمە ڕاسپێردراین بۆ تەشکیلی حکومەت باسەرۆکی حکومەت لە ئێوە بێت تا هەست نەکەن ئێوە لە هەڵبژاردن شکاون).
به‌وته‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا: "نوسەری ئەم دێرانە کە ئەوکات لە نزیکەوە ئاگاداری مبادەرەکەی کاک نەوشیروان بو بێ پرسی خۆی وتارێکی نوسی بەناوی 18+24 بۆئەوەی فشارێک لە ئاستی قاعیدەی هەردولا دروست ببێت بەو ئاراستەیە، بە تایبەت کە چەند کابینەیەک حکومەت لای پارتی بوو مافی گۆڕان و یەکێتی بوو وەک ئیستیحقاقی ئینتیخابی کابینەی نوێ تەشکیل بکەن .
وتوشیه‌تی: ئەو بەڕێزانەی ناوم بردن کاتێک قسەکانی کاک نەوشیروانیان گەیاندبوو بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، ڕاستەوخۆ و بە پەلە کاک مەلا بەختیار چاوپێکەوتنێکی ساز کرد لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت و وتی نەوشیروان مستەفا داوای لێمان کردوه موئامەرە لە پارتی بکەین ، بەڵام ئێمە هەر لەسەر ڕێکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ پارتی بەردەوام ئەبین و ئێمە حکومەت تشکیل دەکەین ، کاتێک ئێمە ئەو کات لە کەی ئێن ئێن ، هاتینە قسە لەو چاوپێکەوتنەی کاک بەختیار ، ڕونکردنەوەیدا و چاوپێکەوتنەکەی ڕەتکردەوە بەڵام ڕۆژنامەکەش و پەیامنێرەکەی شەرقولئەوسەت ڕونکردنەوەیاندا و کات و شوینی چاوپێکەوتنەکەشیان باسکرد کە بەڵێ قسەکان هی کاک بەختیارن، جا حەقە کاک لاهور و هەموو بەڕێزێکی تر وەک خۆی شتەکان باس بکەن .
هۆشیار عه‌بدوڵا له كۆتاییدا ده‌ڵێت: " من ئەو کاتەش دژی ئیتیفاقی گۆڕان و پارتی بوم و وتاری دیشلەمەخواردنەوەکەم لە دژی ئەو ڕێکەوتنە نوسیوە و پێم وابوو هەڵەیە ، بەڵام ئەگەر ئەو هەنگاوە سیاسیەی گۆڕان هەڵەش بێت، بەرپرسیارێتیەکەی زیاتر لە ئەستۆی یەکێتی و ئێوەیە کە لە لایەک بەدەم مبادەرەکەی کاک نەشیروانەوە نەهاتن."
دەشڵێت: "لە لایەکی ترەوە تەهدیدی گۆڕانتان دەکرد کە ناتوانێ بەو دەنگە زۆرەوەشەوە بەشداری حکومەت بکات و وتە بەناوبانگە ماتماتیەکیە لێوان لێو لە دیموکراسیەکەی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیمان بیر ماوە کە دەیوت هەژدە زیاترە لە بیست و چوار ."
PM:12:29:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت