به‌ڤیدیۆ.. منداڵه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت تا ئۆتۆمبیلێك بۆ ژنه‌كه‌ی بكڕێ
وێستگه نیوزـ
گرته‌ی ڤیدیۆیی باوكێكی چینی له شاری لینی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بڵاوبووه‌وه كه منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت بیفرۆشێت.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا باسی له‌وه كردووه كه باوكه‌كه ویستویه‌تی له ژنه‌كه‌ی جیاببێته‌وه، ئه‌ویش وتویه‌تی تا ئۆتۆمبیلێكی بۆ نه‌كڕێت، لێی رازی نییه لێی جیاببێته‌وه.
له‌پێناو جیابوونه‌وه و كڕینی ئۆتۆمبیلێك بۆ ژنه‌كه، باوكه‌كه بڕیاریداوه منداڵه ته‌مه‌ن پێنج مانگه‌كه‌ی به 9 هه‌زار و 606 پاوه‌ن به هه‌ر كه‌س بفرۆشێت كه ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكات.
راستیی چیرۆكه‌كه كاتێك ده‌ركه‌وتووه كه پۆلیسی چین ئه‌و پیاوه‌ی به ناوی ژانگ به‌تۆمه‌تی دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی ده‌ستگیركردووه و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ویستویه‌تی له‌و پێناوه‌دا منداڵه‌كه‌ی بفرۆشێت.
PM:02:26:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2342
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت