بڕیارێكی‌ نوێ‌ له‌باره‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ ده‌رده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز -
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراق له‌ بڕیارێكی‌ نوێدا رایگه‌یاند كه‌ بۆ منداڵی‌ تازه‌ له‌دایكبوو پێویسته‌ فوَرمی‌ كارتی نیشتیمانی‌ پڕ بكرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، هاتووه‌ "به‌ بڕیاریكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراق، ئه‌و منداڵانه‌ی تازه‌ له‌ دایك ده‌بن پێویسته‌ دوای ( 2) مانگ فوَرمی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان بۆ پڕ بكرێته‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كه‌، پێویسته‌ (به‌یان ولاده‌) ئاماده‌ بكرێت بوَ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ وده‌بێت دایك و باوكی‌ مناڵه‌كه‌ش مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پێویستییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ خراونه‌ته‌ڕوو:

1-    ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌ دایك و باوك (نسخه‌ی‌ أصلی )
2-    پێناسی باری شارستانی‌ دایك و باوك (نسخه‌ی‌ أصلی)
3-    كارتی‌ زانیاری‌ سه‌روَك خێزان ( نسخه‌ی‌ أصلی )


PM:03:21:17/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 15416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو