ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری: هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك راگیراوه
وێستگه نیوز ـ هەستیار
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نارده‌كردنی به‌شێك له نه‌وتی شاری كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگیراوه و ده‌شڵێت: "راگرتنه‌كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیا بووه و ده‌ڵێن گرفتێكی ته‌كنیكی هه‌یه".
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له رۆژی 17ی كانوونی دووه‌می 2017ه‌وه، رۆژانه هه‌نارده‌كردنی 105 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیا راگیراوه".
وتیشی: "وتوویانه گرفتێكی ته‌كنیكی هه‌یه، به‌ڵام ئیتر نازانین ئه‌وه تا چه‌ند راسته".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له‌و بڕوایه‌دایه هه‌نارده‌كردنی هه‌موو نه‌وتی كوردستان راگیرابێت، چونكه وه‌ك ده‌ڵێت:"هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ركوكیش هه‌ر له‌ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه‌یه، بۆیه پێده‌چێت هه‌نارده‌كردنی هه‌موو نه‌وتی كوردستان راگیرابێت، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وامه و عه‌مبار ده‌كرێت".
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه 600 بۆ 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، به‌شێكی ئه‌و نه‌وته‌ش هی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكه.
PM:12:21:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1466
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت