به‌وێنه... دیمه‌نه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له كۆریای باكوور
وێستگه نیوز –
وێنه‌گرێكی فۆتۆگرافی ئه‌ڵمانی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ كۆریای باكوور گرتوونی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته داوایان لێكردووه بیانسڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رۆژنامه‌ی " dailymail"ی به‌ریتانی وێنه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه لایه‌نێكی ته‌واو جیاوازی وڵاتی كۆریای باكوور ده‌رده‌خه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وێنه‌گری فۆتۆگرافی ئه‌ڵمانی مارتن ڤۆن دین له ئابی 2014 بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ له‌گه‌ڵ گروپێكی گه‌شتیاری روسی و كۆری سه‌ردانی كۆریای باكووری كردووه.
ئه‌و وێنه‌گره رایگه‌یاند كه به‌ر له‌وه‌ی كۆریای باكوور به‌جێبێڵێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته داوایان لێكردووه وێنه‌كان بسڕێته‌وه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی به به‌رنامه‌یه‌ك وێنه‌كانی ده‌ستخستووه‌ته‌وه.
له‌نێو ئه‌و وێنانه‌دا كه بڵاوكردنه‌وه‌یان قه‌ده‌غه‌یه وێنه‌ی گۆشتبرژاندنی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی حكومه‌تی كۆریایه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا.
PM:08:17:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3935
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت