كه‌شناسی هه‌رێم: هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌شی پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین و بارسته هه‌وایه‌كی سارد ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی دابارینی باران له شاره‌كان و به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه‌كان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "رۆژی شه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌می 2017، له كاتی شه‌و كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌مان ده‌گۆڕێت، بارسته‌هه‌وایه‌كه‌ی سیبیری سارد كار ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان ئاسمانی هه‌رێم بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت".
ده‌شڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی كانوونی دووه‌می 2017، پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری بارسته هه‌وای سیبیری بگاته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان بارانبارین ده‌بێت به رێژه‌ی جیاجیا، به‌جۆرێك پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی رێژه‌ی بارانبارینه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش باسكردووه: ئه‌و ناوچه شاخاویانه‌ی به‌رزیه‌كانیان له 1200 مه‌تر زیاتره بارینی به‌فرده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه ده‌كه‌ن به تایبه‌تی له ناوچه شاخاویه‌كان بۆ ژێر سفری سیلیزی.
به‌شی پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وتووه: "نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌وامی ده‌بێت سه‌باره‌ت به بارانبارینیش ته‌نها رۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه به لاوازی ده‌مێنێته‌وه رۆژی سێشه‌ممه كه‌شوهه‌وا ساماڵ و سارد ده‌بێت".
AM:10:34:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 13257
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت