به‌رپرسێك: ھاوڵاتی عاقڵ بێت، پاره‌ی فڕێدانی زبڵ و خاشاك ناداته حكومه‌ت
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی خزمه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر ڕه‌خنه‌ی توند له بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ی فڕێدانی زبڵ و خاشاك له‌لایه‌ن حكومه‌تی ھه‌رێمه‌وه ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر ھاوڵاتی عاقڵ بێت، پاره‌ی فڕێدانی زبڵ و خاشاك ناداته حكومه‌ت.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له زاری عه‌باس محه‌مه‌د سنجاوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی خزمه‌ت و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر بڵاویكرده‌وه كه "مه‌گه‌ر ڕێۆی فێڵبازتر بێت له‌و حكومه‌ته شكستخواردووه‌ی ھه‌رێم، باشه زبڵ فڕێ مه‌ده‌ن چی ده‌بێت؟ لێگه‌رێ با زبل ئه‌و شاره بۆگه‌ن بكات" .
عه‌باس محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "به دزینی ئه‌و ھه‌موو نه‌وت و كارگه‌ی شیشی بێ ستانده‌ری ژینگه و پاڵاوگه‌ی نایاسایی شار بۆگه‌نی نه‌كرد، به برنج و فاسۆلیایه‌كی فڕێدراوی بایه‌ع چی ڕووده‌دات؟".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی خزمه‌ت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "كه‌ی توانیتان خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌واو و بێ كێشه بده‌ین به ھاوڵاتی، ئه‌وسا وه‌رن داوای كرێیه‌كه‌ی بكه‌ن".
عه‌باس محه‌مه‌د بۆ وه‌زیری شاره‌وانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه "با پاره‌كه‌شی كه‌م بێت ھه‌روه‌ك جه‌نابی وه‌زیر ده‌ڵێ پاره‌كه‌ی 3000 دیناره بۆ گه‌ڕه‌كه ھه‌ژاره‌كان ھه‌مووان ده‌توانن بیده‌ن، به‌ڕێزه‌كه‌م بیرت چووه، له‌و گه‌ڕه‌كه ھه‌ژارانه‌ی تۆ باسیان ده‌كه‌ی 3000 دینار یه‌ك ژه‌می خواردنی پێ به‌ڕێ ده‌كرێ، به دونیایه‌ك ده‌رده‌سه‌ری خاوه‌ن ماڵ په‌یدای ده‌كات".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "تائێستا زبڵه‌كانمان ده‌به‌ن له كانی قرژاڵه فڕێی ده‌ده‌ن و دواتر ده‌یسوتێنن و دوكه‌ڵه ژه‌ھراوییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن به گه‌روومان، منه‌تیش ده‌كه‌ن و پاره‌ی فڕێدانتان ده‌وێ ؟ ئه‌گه‌ر ھاوڵاتی عاقڵ بێت نایدات".
PM:06:51:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4230
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت