نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێم


وێستگە نیوزـ

ئەمڕۆ هەینی 20ی كانوونی دووەمی 2017، لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار و دراوە جیهانییەكان لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەم جۆرەی لای خوارەوەن.

ئاكام عەبدوڵا، لە نووسینگەی‌ سیمبولی هەڵەبجە بۆ ئاڵوگۆڕی‌ دراوەكان لە شاری سلێمانی بە وێستگە نیوزی وت: "ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 129 هەزار و 500 دینارە".

ئاكام عەبدوڵا وتیشی‌: "100 پاوەن بە 159 هەزار دینار و 100 یۆرۆ بە 138 هەزار و 500 دینارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: 100 هەزار تمەن بە 33 و هەزار 500 دینارە و 100 لیرەی توركیش بە 35 هەزار دینارە.


AM:09:20:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت