دۆناڵد ترەمپ دەبێتە سەرۆكی چل و پێنجەمی ئەمریكا


وێستگە نیوز- 

ولایەتە یەكگرتووەكان و جیهان خۆیان بۆ دەستنیشانكردنی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆكی نوێی ئەمریكا ئامادە دەكەن كە لە جۆرج واشنتۆنەوە تا ئێستا بە چل و پێنجەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە دادەنرێت و لە مەراسیمەكەشدا سەرۆك سوێند بە دوو كۆپی كتێبی پیرۆز دەخوات كە یەكێكیان بۆ سەردەمی سەرۆك ئیبراهام لینكۆڵن (1861) و ئەوترییان لەلایەن دایكییەوە لە ساڵی 1955 وەك دیاریی وەریگرتووە. 

جیهان چاوەڕوانی رووداوەكەی ئەمریكایە تا مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی نوێی كۆشكی بكات كە مشتومڕ و نیگەرانییەكی زۆری لەسەرە، ترەمپ لەو دەمەی خۆی كاندید كرد، تا ئەو كاتەی بووە سەرۆك، دەرگای بۆ زۆرێك لە پێشبینی و رابۆچوونە جیاوازەكان ئاواڵاكرد. 

گومانی تێدا نییە، هەڵوێستەكانی و نزیككردنەوەی ئیدارەكەی لە هەندێك پرسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، هەڵوێستی جیاواز بەدوای خۆیاندا دەهێنن و دەبنە مایەی دەستپێكردنی "قۆناغێكی نوێ‌" لە دیپلۆماسی ئەمریكایی وەك خۆی پێشتر ئاماژەی پێكردبوو. 

ناكرێت رەهەندی ناوخۆيی كە یەكلاكرەوە بوو لە گەیشتنی ترەمپ بە كۆشكی سپی پشتگوێ‌ بخرێت، چونكە گفتوگۆ لەسەر لێكنزیكردنەوەی كۆمەڵایەتی و چاودێری تەندروستی ئەمریكایی، یان گواستنەوەی هەندێك دامەزراوەی پیشەسازی بۆ دەرەوەی وڵات  لەپێناو سنورداركردنی دەستی كار، مشتومڕیان لەسەر دروست دەبێت. 

بە هاتنە سەركاری دۆناڵد ترەمپ، ولایەتە یەكگرتووەكان و جیهان، بازهەڵدەدەنە نێو قۆناغێكی سیاسی نوێ‌ كە رەهەندی جیاوازیی دەبێت و  گۆڕەپانەكە بۆ نمایشەكانی ترەمپ، خۆش دەبێت. 

 


PM:01:01:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو