وەزارەتی خوێندنی باڵا شایستە داراییەكانی خوێندكارانی تواناسازی خەرج دەكات


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، چەكی شایستە داراییەكانی خوێندكارانی تواناسازی لیستی ژمارە (1)ی (2017) خەرج دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لە ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە،: "لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو خوێندكارانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەكات،‌ كە ناویان لە لیستی ژمارە (1)ی ساڵی (2017)ی هاوپێچدا هاتوە و، ژمارەیان (53) خوێندكارە ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی (22/1/2017) سەعات (10)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریكارەكانیان (وەكیل) سەردانی خاتو (ئەمیرە گاهر عبدالله) لە ژوری ژمارە (٨٧) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی سەرفكردنی شایستە داراییەكانیان". 

دواكاتیش بۆ وەرگرتنی چەكەكان، وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ئاماژەی پێكراوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (9/2/2017) دەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەك خاڵی وەك تێبینی دیاریی كردووە كە بەمشێوەیەی لای خوارەوەن. 


1- خوێندكار ئەگەر خۆی سەردانی وەزارەت دەكات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی پێویستە وێنەیەكی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسەپۆرتی خۆی بهێنێت.

2-بریكار (وەكیل)ی خوێندكار پێویستە وێنەیەكی ڕەنگاو ڕەنگی بریكارنامە (وەكالەی گشتی) بڕواپێكراو بێت و ساڵی (2017) بۆی (مصدق) كرابێت، لەهەمان كاتدا پێویستە بڕیكار وێنەیەكی ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامەی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامەی ئێراقی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

3-پێویستە بریكار (وەكیل)ی خوێندكار یان خوێندكارەكە كە خۆی سەردانی وەزارەت دەكات‌، پێویستە زنجیرەی ناوی خوێندكار وەك لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانێت.

4-چەكی سەرفكردنی شایستە داراییەكان تەنها لەبانكی كوردستانی نێودەوڵەتی/ لقی پێشەوا بەرامبەر هۆتێل چوار چرا، یان لقی سەرەكی له ‌شەقامی گوڵان، تەنیشت سوفی مۆڵ لەشاری هەولێر بەكاش دەدرێت.

5- تكایە بەهیچ شێوەیەك سەردانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەكەن بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانی تواناسازی، چونكە چەكی پارە لە ناو دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.‌


PM:01:51:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1979 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو