بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم: سبەینێ‌ بەفر و باران دەبێت


وێستگە نیوز- 

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، سبەینێ باران لە شارەكانی هەرێم ببارێت و لە ناوچە شاخاوییە سەختەكانیش بەفر ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ ٢١ ی كانوونی دووەم، ئاسمانی شارەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك) هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە كاتەكانی دوا نیوەڕۆ، لە ناوچە شاخاوییە سەختەكانیش بەفر دەبارێت.

 كەشناسی هەرێم ئاماژەی بە خێرایی با كردووە كە لە نێوان (١٠-٢٠كم) دەبێت لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینینش لە نێوان (٧-١٠كم) دەبێت.
هەر بەپێپی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم، ئەمڕۆش ٢٠ ی كانوونی دووەم، نزمترین پلەی گەرمی لە ناوچەی حاجی ئۆمەران تۆماركراوە كە (-٩) سەدی بووە.




PM:02:59:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 17213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو