به‌وێنه و ڤیدیۆ... بیل كلینتۆن له قافا گیرا
وێستگه نیوز –
له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، بیل كلینتۆنی هاوسه‌ری له كاتی ته‌ماشاكردنی ئیڤانكا كچی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرت.
رۆژنامه‌ی " dailymail "ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی هیلاری هاوسه‌ری وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌بووه، به‌ڵام دڵخۆشی به سیمای بیل كلینتۆن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكاوه ده‌ركه‌وتووه.
رۆژنامه‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هیلاری، بیل كلینتۆنی هاوسه‌ری له قافا ده‌گرێت كه به دڵخۆشی و سه‌رسوڕمانه‌وه ته‌ماشای ئیڤانكا كچی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی گه‌یشتنی بۆ بینای كاپیتۆڵ بۆ ده‌ستپێكردنی رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێ ده‌كات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، هیلاری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری باراك ئۆباما پێده‌كه‌نێت كه ئاوڕ ده‌داته‌وه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بینێت ته‌ماشای ئیڤانكا ده‌كات و له سیمای‌دا نیگه‌رانی ده‌رده‌كه‌وێت.
AM:09:34:21/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 26069
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت