كه‌شناسی: به‌فر ده‌بارێت
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له كاته‌كانی به‌یانیاندا له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان به‌فر ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2017/1/21 له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی بارانێكی كه‌م له كاته‌كانی ئێواره‌دا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له كاته‌كانی ئێواره‌دا له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان به‌فر ده‌بارێت و نزمترین پله‌ی گه‌رما له شاری دهۆك ده‌بێت كه 2 پله‌ی سه‌دییه.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2017/1/22 له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ باران بارین له كاته‌كانی به‌یانی پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له كاته‌كانی به‌یانیاندا له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان به‌فر ده‌بارێت.
AM:10:22:21/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5795
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت