بەڵگەنامە نهێنییەكان: ئەمریكا سەدام حسێنی هانداوە پەلاماری ئەم وڵاتە بدات


وێستگە نیوز- 

بەڵگەنامە نهێنییەكان ئاشكرای دەكەن، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی پێشووی عیراقی هانداوە پەلاماری سوریا بدات، ئەوەش لەپێناو پاراستنی هێڵە بۆرییەكانی نەوت لە دەریای ناوەڕاست و كەنداو. 

بەپێی بەڵگەنامە هەواڵگرییە نهێنییەكانی ساڵی 1983 كە لەلایەن بەرپرسێكی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكاوە بەئەنجام گەیشتووە، واشنتۆن عیراقی هانداوەی هێرشبكاتە سەر سوریا. 

گراهام فۆلێر لە "سی ئای ئەی" رایگەیاندووە: "دەبوو ئەمریكا فشار بخاتە سەر حافز ئەسەد لەڕێی هێزەكانی عیراق و ئیسرائیل و توركیا". 

لە راپۆرتەكەدا هاتووە: "لەبەرانبەر سێ‌ بەرەدا، رەنگە ئەسەد ناچار ببێت واز لە بیرۆكەی داخستنی بۆرییە نەوتەكان بهێنێت"، ئەوەش لەلایەن رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیاوە بڵاوكراوەتەوە. 

ئەوانەی بەڵگەنامە نهێنییەكەیان بڵاوكردووەتەوە، هیوایان خواستبوو عیراق لەو بارەیەوە هەماهەنگی بكات، "چونكە داخستنی بۆرییە نەوتییەكان زیانی بە چەندان وڵاتە دەگەیاند". 
 
لە راپۆرتەكەدا هاتووە: "رەنگە عیراق هەروا بە ئاسانی لەسەر ئەو داواكارییە رازی نەبێت.. بەڵام پێویستە رازی بكرێت بە تایبەتیش كە خاوەنی هێزێكی ئاسمانی بەهێزە و دەتوانێت نیوەی ئەو هێزە لە دژی سوریا بەكاربهێنێت"، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كردبوو كە سەدام حسێن لەو دەمەدا خستبویەگەڕ تا كۆنترۆڵی هەموو ئەو هاوڵاتیە سوریانە بكات كە نەیاری رژێمەكەی ئەسەد بون. 

   
  



AM:11:36:21/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2974 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو