بزووتنه‌وه‌ی تالیبان په‌یامێك ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بزووتنه‌وه‌ی تالیبان داوای له سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا كرد به سیاسیه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستان بچێته‌وه و له‌سه‌ر سیاسه‌ته كۆنه‌كه‌ی نه‌ڕوات.
له په‌یامه‌كه‌دا كه ئاژانسی خاما پرێس-ی ئه‌فغانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تالیبان هۆشداریی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ هه‌مان رێچكه‌ی دوو ئیداره‌كه‌ی پێشووی ئۆباما و بوش بگرێته‌به‌ر، ئه‌وا توندوتیژی له ئه‌فغانستان درێژه ده‌كێشێت.
تالیبان ئه‌وه‌ی به‌بیر تره‌مپ هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و داگیركارییه‌ی ئه‌مریكا به پشتیوانیی هێزی هاوپه‌یمانان له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا له ئه‌فغانستان كردی، بووه‌ته‌هۆی زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی و مادیی و به‌كارهێنانی هێز وێنایه‌كی وای بۆ ئه‌مریكا دروستكردووه كه رق به‌رامبه‌ری زیاد بكات.
په‌یامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان له‌كاتێكدایه كه هێشتا ئیداره‌ی تره‌مپ سیاسه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه تره‌مپ له‌رێگه‌ی ڤیدیۆوه قسه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان كردووه و پشیتوانیی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و شه‌ڕی دژبه تیرۆر ده‌ربڕیووه.
PM:06:49:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1811
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت