"پیاو هه‌بووه مووچه‌ی بێوه‌ژنانه‌ی وه‌رگرتووه"
وێستگه نیوز -
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه چاوساغ هه‌بووه به‌ناوی نابیناوه مووچه‌ی وه‌رگرتووه و پیاو هه‌بووه مووچه‌ی بێوه‌ژنانه‌ی وه‌رگرتووه.
محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا وتی: "كه‌سێكی چاو ساغ له بانكێك مووچه‌ی وه‌رگرتووه، كاتێك لێیان پرسیوه تۆ چۆن مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامی وه‌رده‌گریت وتوویه‌تی، من مووچه‌ی نابیناییم هه‌یه".
وتیشی: "پیاو هه‌بووه، ناوی له لیستی ناوی بێوه‌ژناندا بووه و مووچه‌ی بێوه‌ژنانه‌ی وه‌رگرتووه".
محه‌مه‌د هاودیانی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه فه‌رمانی ده‌ركردوه بۆ بڕینی 23 هه‌زار مووچه‌خۆری تایبه‌ت، به‌ڵام ده‌ستی نه‌بردووه بۆ مووچه‌ی چاودێری خێزان و كه‌مئه‌ندامان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "مووچه‌ی چاودێری خێزان و كه‌مئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانه‌وه ده‌ستكاری كراوه و ئه‌ویش ئه‌ندام نییه له‌و لیژنه‌یه‌دا".
PM:09:21:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4374
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت