فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی فه‌رمانبه‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی سلێمانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌ه‌یانه‌وێ (كارتی زیره‌ك) ده‌ربھێنن به‌ڵام پێناسی باری شارستانییان ونكردووه یا فسفۆڕ نییه به زوترین كات كارتی نیشتمانی ده‌ربهێنن.
له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و كارتی نیشتمانی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه "ئاگاداری ھه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌یانه‌وێ ( كارتی زیره‌ك ) ده‌ربھێنن له بانكه‌كان پێناسی باری شارستانیان وون كردوه یا نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه واته ( فصفۆر ) نییه به زوترین كات سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی بكه‌ن بۆ ده‌رھێنانی كارتی نیشتیمانی".
فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تا 2017/2/10 كارته‌كانیان له به‌غدا بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه دوا مۆڵه‌تی (كارتی موچه‌ی ئه‌لكترونی) تا 2017/2/15یه.
کارتی نیشتمانی پێویستی بەم بەڵگەنامانەی لای خۆارەوە هه‌یه:
١-رەگه‌زنامه‌ی عیراقی (نسخه‌ی اصلی)
٢-پێناسی باری شارستانی (نسخه‌ی اصلی)
٣-كارتی زانیاری (نسخه‌ی اصلی)
ناونیشانی / بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی كارتی نیشتمانی
دەکەوێتە سەرشەقامی بازنەی مەلیک محمود پشت بەنزیخانەی بینایی- بینای هاتوچوی كۆن ته‌نیشت پۆلیسی سلیَمانی
PM:10:00:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 10056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت