توانا ئه‌مین (په‌یامبه‌ر)ی كرد به كوردی
وێستگه نیوز -
ماڵی وه‌فایی نوێترین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراوی نووسه‌ر و وه‌رگیڕی كورد (توانا ئه‌مین)ی به‌ناونیشانی (په‌یامبه‌ر) بڵاوكرده‌وه كه پڕفرۆش‌ترین كتێبی سه‌ده‌ی بیست بووه.
وه‌رگێڕ له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه بۆ ویستگه وتی: "ئه‌م كتێبه پێك هاتووه له ٢٨ وتار، ده‌رباری ژیان و خوشه‌ویستی و هاوسه‌رێتی و منداڵ و سامان و به‌خشین، كتێبێكه له‌سه‌ر ئاستی فۆرم و ته‌كنیك ساده و له ئاستی ناوه‌ڕۆكدا قووڵ و قژقژه".
توانا ئه‌مین وتیشی: "خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌شێت له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت و سه‌ر به هه‌ر ئاینێك بێت".
"په‌یامبه‌ر" له نووسینی جوبران خه‌لیل جوبرانه و له‌دوای ئینجیل پڕفرۆش‌ترین كتێبی سه‌ده‌ی بیست بووه، به‌جۆرێك پاش یه‌ك سه‌ده له‌چاپ بوونی، هه‌تا ئێستا هه‌فتانه ٥٠٠٠ هه‌زار نوسخه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا لێ ده‌فرۆشرێت و بۆ زیاتر له ٥٠ زمانی جیهانی وه‌رگێڕدراوه.
توانا ئه‌مین، نووسه‌رێكی تاراوگه‌نشینی كورده و زیاتر له ١٥ به‌رهه‌می له بواره‌كانی: چیرۆك، لێكۆلێنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕاندا هه‌یه.
PM:07:59:27/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 7547
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت