له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا شاجوان ماكیاژه‌كه‌ی لێده‌كاته‌وه
وێستگە نیوز -
له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی شۆدا كه شه‌وی ڤالانتاین له كه‌ناڵی نێت تیڤی بڵاوكرایه‌وه، شاجوانی كوردستان ماكیاژه‌كه‌ی پێلێكرایه‌وه.
له میانه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا زۆر پرسیاری تایبه‌ت و هه‌ستیار ئاڕاسته‌ی ئه‌و شاجوانه‌كرا، له گرنگترینیان ئه‌وه‌ی ئایا شاجوان هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جوانكاری كردووه یاخود نا.
له وه‌ڵامدا ژالیا سیروان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و به جوانی خۆی ڕازییه و هیچ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جوانكاری ئه‌نجام نه‌داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی شۆكه‌دا، پێشكه‌ش كاره‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌كرد ئایا ده‌توانێت وه‌ك زۆرێك له ئه‌ستێره‌كانی جیهانی دیكه له‌به‌رامبه‌ر كامێرادا ماكیاژی ڕوخساری لێبكاته‌وه. ئه‌ویش به "به‌ڵی" وه‌ڵامی دایه‌وه بۆیه به‌شێك له به‌رنامه‌كه ئه‌و خانمه شاجوانه به كلێنس به‌شێك له ماكیاژه‌كه‌ی لێكرده‌وه.
PM:03:03:15/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 14459
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت