ده‌رون گێژه‌ن: با بزانین له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه چی ده‌ڵێن
وێستگه‌نیوز-
هونه‌رمه‌ندو پێشكه‌شكار، ده‌رون گێژه‌ن، وێنه‌ی په‌یكه‌رێك بڵاوده‌كاته‌وه كه‌له‌لایه‌ن خه‌سره‌و جافه‌وه دروستكراوه‌و ده‌ڵێت: با بزانین له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه چی ده‌ڵێن.
ده‌رون گێژه‌ن كه پێشكه‌شكارو ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی شه‌قامی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتییه له‌ئێستادا به‌رنامه‌كه‌ی وه‌ستاوه، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وێنه‌ی په‌یكه‌رێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی "ئەم پەیکەرەی ھونەرمەند خەسرەو جاف دەکەمە وەڵامێک بۆ ئەوکەسانەی کە بەداخەوە کاری ھونەری بەو چاوەوە دەبینن و تەفسیر دەکەن کە خەسرەو جاف (قوفڵ) بەکاربھێنیت بۆ ئەو جێگەیە،".
ناوبراو نوسیویه‌تی " بابزانین لەسەر ئەم وێنەیە چی دەوترێت و پێشم خۆشە دوور لە تەشھیر و قسەی زبر با وەک میلەتانی دنیا تەفسیر بۆ کاری ھونەری بکەین، ئاساییشە تێنەگەین بەس تکایە با شعوری خاوەنەکەی بریندار نەکەین".
ده‌رون گێژه‌ن له‌ئێستادا یه‌كێكه له لێپرسراوانی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی دوو، كه كه‌ناڵێكی هه‌مه‌ڕه‌نگی خێزانییه‌و له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی نالیاوه پشگیری دارایی ده‌كرێت.
AM:09:42:16/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 28077
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت