سۆران عومه‌ر داواكاره ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ لێكۆڵینه‌وه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بكات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان داواكاره ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بكه‌ن كه تیایدا كاری دژ به‌مرۆڤانه به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌نجامده‌درێت.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م دیمه‌نه له ناوه‌نده میدیاییه عیراقییه‌كاندا ده‌نگۆی له‌سه‌ر ناو و ناوبانگی گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه دروست كردووه".
سۆران عومه‌ر بۆ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نووسیویه‌تی: "پێویسته به‌ڕێزتان به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌م كاره دژ به‌مرۆڤانه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نیانه ئه‌نجامدراوه".
ئه‌و په‌رله‌ماتاره ده‌ڵێت: "ئه‌م كارانه ناو و ناوبانگی پێشمه‌رگه و گه‌لی كورد له‌كه‌دار ده‌كات له‌كاتێكدا هه‌زاران هه‌ڵوێستی جوان و مرۆڤانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان، به‌م كاره نابه‌رپرسانه واده‌كه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌م پێشێلكاریانه بكه‌نه پێوه‌ر".
لای خۆیه‌وه مامۆستا هاوڕێ بانگخوازی ئاینی ده‌رباره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه نووسیویه‌تی: "زوڵم هه‌ر زوڵمه، سه‌یری پێشمه‌رگه بكه‌ن! چی له‌م ئاوارانه ده‌كه‌ن! به‌داخه‌وه...".
هاوكات پارێزه‌ر شوان گه‌ردی له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه كه "دیار نییه گرته‌كه هی كه‌یه و شوێنه‌كه كێنده‌ره و بۆ وایان لێده‌كه‌ن، به‌ڵام موستحیلیش نییه بدۆزرێنه‌وه".
شوان گه‌ردی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت: "وه‌ك سه‌ره‌تا بۆ قسه‌كانم به هیچ پاساوێك ئه‌و ره‌فتاره مه‌قبول نییه و و به‌پێی یاساش به تاوانی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێ كاتێ عه‌سكه‌ری فه‌رمی له كاتی جه‌نگ ئه‌و ره‌فتارانه به‌رامبه‌ر مه‌ده‌نی و غه‌یری مه‌ده‌نی بكه‌ن و ئه‌و تاوانه‌ش له ئیختیصاصی مه‌حكه‌مه‌ی جنائی ده‌ولییه له لاهای".
ئه‌و پارێزه‌ره داواكاره وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن، "هیچ نه‌بێت له‌به‌ر پاراستنی ناو و سومعه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌فتاری نامه‌سئولانه‌ی هه‌ندێ كه‌س له‌كه‌دار نه‌بێت، چونكه له چه‌ندین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی به خراپ باسی پێشمه‌رگه كراوه و هۆكاره‌كه‌شی چه‌ند كه‌سانێكی نامه‌سئولی وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "جا ئه‌وانه‌ی لێدان ده‌خۆن، وا داده‌نێین تاوانكارن، هه‌ر پاسا و نییه تا وایان لێبكرێت، یاسا هه‌یه و با سزا وه‌رگرن و ئه‌گه‌ر تاوانكارن، چۆن به‌ره‌ڵایان كردن؟؟؟؟؟".
شوان گه‌ردی نووسیویشیه‌تی: "تكایه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له‌و ره‌فتاره تاكلایه‌نانه و فه‌ردییانه وه‌رنه ده‌نگ و ئه‌وانه بده‌نه دادگا تا ناوی پێشمه‌رگه به پیرۆزی و به‌رزی بمێنێته‌وه، گوناحێكی گه‌وره‌یه بهێڵن چه‌ند كه‌سانێك كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن ناوی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه له‌كه‌دار بكات".
PM:05:45:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 13628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت