به‌ڤیدیۆ..یه‌كه‌م نمایشی دوو ئۆتۆمبیلی دروستکراوی سوریا
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای خه‌ڵوف-ی سوریا دوو ئۆتۆمبیلی نوێی دروستكراوی خۆی نمایشكرد كه یه‌كێكیان له جۆری گه‌شتیاری و ئه‌وی دیكه‌ش بۆناو كێڵگه ده‌بێت.
مه‌عاز خه‌ڵوف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه كه یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كان له‌جۆری MDF S50ی گه‌شتیاری و ئه‌وی دیكه‌ش له جۆری AX7ه كه بۆناو كێڵگه ده‌بن، ئاشكراشیكرد كه ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله له كارگه‌یه‌كی كۆمپانیاكه له شاری حه‌ما به هاوكاریی كۆمپانیای دۆنگ فینگ-ی چینی به‌رهه‌مهێنراون.
به‌وته‌ی خه‌ڵوف، ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله توانای به‌رگه‌گرتنیان هه‌یه و مه‌رجه‌مانی سه‌لامه‌تییان تێدایه و به چه‌ندین قه‌باره‌ی جیاواز و به‌پێی پێویستیی بازاڕ دروستكراون، وتیشی كه كوالیتیی ئۆتۆمبیله‌كان به‌رزه و نرخه‌كه‌شیان به‌پێی بازاڕٍ گونجاوه و تا لێخوڕینی 60 هه‌زار كیلۆمه‌تر و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ گه‌ره‌نتی ده‌كرێن.
هاوكات ئه‌دیب مه‌یاله، وه‌زیری ئابوری و بازرگانیی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند كه خستنه‌بازاڕی ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله نمونه‌یه‌كی روونه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌می پیشه‌سازی ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانیشی خاو بێت.
له‌لای خۆشیه‌وه عه‌لی مه‌حمود، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی سوریا ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكاری و پشتیوانییه‌ك له‌و جۆره پیشه‌سازییه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به گرنگ زانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیل به ته‌واوه‌تی له وڵاته‌كه‌یدا.
PM:06:00:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3922
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت