ئه‌و ئه‌میره‌ی داعش كه سه‌رپه‌رشتی شه‌هیدكردنی چوار پێشمه‌رگه‌ی كرد، كوژرا
وێستگه نیوز –
دژه‌تیرۆری كوردستان كوژرانی ئه‌میرێكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه سه‌رپه‌رشتی شه‌هیدكردنی چوار پێشمه‌رگه‌ی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه "له درێژه‌ی تۆڵه‌ی خوێنی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی كوردستان، كاتژمێر 11:40ی به‌یانی ئه‌مڕۆ (19/2/2017) له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و هێزی هاوپه‌یمانان، تیرۆریست (طلب علیوی حمدانی) ناسراو به (ابو ذر)، ئه‌میری دیوانی زه‌كاتی ویلایه‌تی كه‌ركوك - سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی (داعش) له قه‌زای حه‌ویجه كرایه ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و كوژرا".
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "(ابو ذر)، ئه‌میری دیوانی زه‌كاتی ویلایه‌تی كه‌ركوك - سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی (داعش)، چوار پێشمه‌رگه‌ی كردووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان ئاشكرا بكات.
PM:09:09:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3771
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت