ئه‌و گه‌نجه‌ی پاره زۆره‌كه‌ی دۆزییه‌وه و گه‌ڕاندیه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، خه‌ڵاتكرا
وێستگه نیوز -
به‌بۆنه‌ی ڕه‌فتارێكی باشییه‌وه، كه مایه‌ی گه‌شه‌پێدانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كارێكی هیوا به‌خشه بۆ كۆمه‌ڵگه و له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی خه‌ڵاتی (ده‌ستپاكی) به‌خشییه گه‌نجێكی شاری سلێمانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21ی 2ی 2017، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری و عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و به‌رپرسی به‌ش و هۆبه‌كان و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندان و ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، خه‌ڵاتی (ده‌ستپاكی) پێشكه‌ش به گه‌نجێك كرد به‌ناوی (مه‌سعود سڵێمان) كه دانیشتووی شاری سلێمانییه و پیشه‌ی پۆلیسی پاسه‌وانییه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی پاسه‌وانی سلێمانی.
خه‌ڵاته‌كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی گه‌نجه‌كه‌دا بوو كه پاشئه‌وه‌ی بڕی زیاتر له (160,000) سه‌دو شه‌ست هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی دۆزییه‌وه، به‌بێ ده‌ستكاری و له‌ماوه‌ی 15 سه‌عاتدا گێڕایه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌بێ هیچ به‌رانبه‌ر و دیارییه‌ك.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و هۆكاره‌كانی ئه‌و رێزلێنانه‌ی روونكرده‌وه و وتی:" گرنگه ره‌فتاره باشه‌كان، نه‌ریته جوانه‌كان، به‌ها باڵاكان له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ستنیشان بكرێن و هانی گه‌نجان و هاووڵاتیان بدرێت له‌سه‌ر چاولێگه‌ریی و شوێنكه‌وتنیان".
وتیشی: "ئێمه له كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاكمان هه‌یه، خووڕه‌وشتی به‌رزو جوانمان هه‌یه، گه‌لێكی ده‌ستپاكمان هه‌یه، كه به‌رهه‌می خێزانی كورد و ره‌وشتی كورد و ئاینی و كلتوری كورده".
عومه‌ر گوڵپی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "راسته ده‌یان‌و سه‌دان‌و هه‌زاران رووداو ده‌بینین و ده‌بیستین كه تیایدا لوتكه‌ی به‌های باڵامان پیشانده‌دات، به‌ڵام ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه گه‌نجه‌كان خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه رابهێنن و كه پشت به‌خۆیان ببه‌ستن‌و چاویان له‌وه نه‌بێت به ماڵی كه‌س بژین و به دوای ژیان و ئاینده‌ی خۆیاندا توانا و به‌هره‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "گرنگه حكومه‌ت و دامه‌زراوه و هاووڵاتیان به كاره باشه‌كان بڵێن باش‌و باسیان بكه‌ن و گرنگیان پێبده‌ن و تیشكیان بخه‌نه‌سه‌ر، تا ببنه جێگه‌ی تێڕامانی كۆمه‌ڵگه‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری هه‌ر كه‌سێك كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خراپ‌و فێڵكردن‌و تاوان بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی وتیشی: "هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه ئێمه كاك مه‌سعودمان به شایسته‌ی خه‌ڵاتی ده‌ستپاكی زانی و به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره زۆره توانیویه‌تی خاڵێكی ئه‌رێنی گه‌وره بۆ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی و شار و وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات و هیوای خۆشبه‌ختی له دونیا و دواڕۆژ بۆ ده‌خوازین".
له وته‌یه‌كیشدا، هاووڵاتی مه‌سعود سڵێمان، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، خاوه‌نی خێزان و 3 منداڵ، پاش گێڕانه‌وه‌ی چۆنییه‌تی رووداوه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی پاره‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، به ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند: "من كاتێك ئه‌م كاره‌م كردووه بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه‌س ده‌ستخۆشیم لێبكات، به‌ڵكو له‌وه تێگه‌یشتووم كه ئه‌م پاره‌یه هی من نییه و به من حه‌رامه‌و پێویسته بیگێڕمه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی كه مافی ئه‌وه‌و پێیه‌وه ماندوو بووه و پێی حه‌ڵاڵه".
وتیشی: "سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر گوڵپی ده‌كه‌م كه ئێمه‌یان به شایسته‌ی ئه‌م خه‌ڵاته زانیوه، ئه‌وه‌ی منیشی هانداوه بۆ ئه‌م كاره ته‌نها ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌یه كه له ئیسلام و باوك و دایكمه‌وه فێربووم".
PM:09:21:21/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 58804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت