مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: له 2015ه‌وه هیچ كەسێک لە هەرێمەوە نه‌چووه‌ته ناو داعش
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ساڵی 2013 و 2014 له هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه كردووه نزیكه‌ی 500 گه‌نج بووه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 بۆ 25 ساڵیدایه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند: " له ساڵی 2013 و 2014 له هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه كردووه نزیكه‌ی 500 گه‌نج بووه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 بۆ 25 ساڵیدایه، له‌و ژماره‌یه تا ئێستا زیاتر له 300 كه‌سیان كوژراون و 150 كه‌سیشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێك له‌وانه دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئازادكراون و هه‌ندێكی تریشیان له ژێر چاودێریدا ماونه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان حوكم درابن".
ئه‌وه‌شی وت، تائێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه چه‌ند داعش به‌دیل گیراون و له‌و ژماره‌یه چه‌ندیان كوردن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی زانیارییه‌كانیان له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015شه‌وه هیچ كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه نه‌كردووه، ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌شی تائێستا چاره‌نووسیان نادیاره نزیكه‌ی 30 كه‌س ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی، لیژنه‌یه‌كیان په‌یوه‌نده به‌میدیاكانه‌وه كه چۆن هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی كه فكری توندڕه‌وی بڵاو نه‌بێته‌وه و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ داعش جارێكی تر په‌یدا نه‌بێت، لیژنه‌كه‌ی تریشیان په‌یوه‌سته به‌هۆكاری رۆیشتنی ئه‌و كوردانه بۆ ناو داعش".
نه‌قشبه‌ندی باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌ك وه‌زاره‌ت پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، له رێگه‌ی كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه ئاسانكارییان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌ناو داعشه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
PM:04:14:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت