سوودێكی ته‌ندروستی "چاوه‌ڕواننه‌كراو"ی هاوسه‌رگیری
وێستگه نیوز –
به‌پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونه باوه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخست كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه ته‌ندروستییان له ره‌به‌نه‌كان و ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه، باشتره.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه و به‌رده‌وامن ئاستی هۆرمۆنی نیگه‌رانییان به‌خێرایی داده‌به‌زێت كه ئه‌و هۆرمۆنه په‌یوه‌ندی به چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشتر ئاشكرایانكرد كه هاوسه‌رگیری ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات و سوودی تری هه‌یه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری یان هۆكاره‌كانی تره‌وه بێت وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی خێزان و بوونی دڵنیایی پزیشكی و به ئاسانی به‌ده‌ستهێنانی چاودێری ته‌ندروستی، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كه ئاماژه‌ی به بوونی سوودێكی تری هاوسه‌رگیری كردووه كه ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی-یه.
ئه‌نجامده‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌كه پشكنینیان بۆ ئاستی هۆرمۆنێك كردووه به‌ناوی كۆرتیزۆل كه جه‌سته له كاتی نیگه‌رانیدا ده‌ری ده‌كات و 527 ئافره‌ت و پیاوی ته‌ندروست كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 21 بۆ 55 ساڵدابووه، به‌شدارییان كردووه.
برایان چین گه‌وره لێكۆڵه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كه كه هاوكات توێژه‌ری بواری ده‌روونناسییه له زانكۆی كارنیگی میلۆن له بیتسبرگی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكا، وتی: "ئه‌نجامه‌كانمان تێڕوانینێكی نوێ و گرنگی ده‌رخست ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیرییمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته هه‌یه".
برایان چین ده‌ڵێت: "ره‌نگه هاوسه‌رگیری هاوكاربێت بۆ ئه‌وه‌ی هانی مرۆڤ بدات پابه‌ند بێت به شێوه ژیانێكی ته‌ندروست و خۆی له هه‌ندێك ره‌فتار به‌دوور بگرێت كه مرۆڤ نه‌خۆش ده‌خه‌ن وه‌ك جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كهولیه‌كان".
ئه‌نجامده‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێن: "له كاتی هه‌ستان له خه‌و، ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام ورده‌ورده كه‌م ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه ئاستی هۆرمۆنه‌كه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه به‌خێراییه‌كی زیاتر كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش سوودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ته‌مه‌ندرێژی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه ره‌نگه هۆكاری به‌خێرایی كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه ئه‌وه‌بێت كه زیاتر له په‌یوه‌ندییه‌كانیان رازین و هه‌ست به نیگه‌رانی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری خراپ یان نه‌بوونی هاوسه‌ر ناكه‌ن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:09:31:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2393
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت