هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ره‌قه نزیك ده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز ـ
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی توڕه‌یی فوراتدا شه‌ش گوند و 16 كێڵگه‌ی سنوری ره‌قه‌یان له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
ئاژانسی هاوارنیوزی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2017، ئۆپراسیۆنی توڕه‌یی فوڕات بۆ رۆژی 18هه‌مین به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانان له رۆژهه‌ڵاتی ره‌قه‌وه گونده‌كانی قه‌ندیلی رۆژهه‌ڵات و مه‌هباش و ئه‌بو جه‌ندل و به‌لش و عه‌زمان و فه‌نانی رۆژئاوایان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ش به‌وه‌شكراوه: شه‌ڕڤانان له‌و پێشڕه‌ویه‌دا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشیان له‌ناوبردووه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیان كوشتووه یان به‌دیلگرتووه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له 4ی شوباته‌وه له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌قه‌وه پێشڕه‌ویده‌كه‌ن، به گوێره‌ی دواین ئاماری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، شه‌ڕڤانان توانیویانه 800 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و زیاتر له 100 گوند له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی به پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئۆپراسیۆنێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه ده‌ستپێكردووه، كه به پایته‌ختی خه‌لافه‌تی داعش داده‌نرێت.
هاوكات جۆن دۆریان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی چه‌ته‌كانی داعش، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگی له‌باره‌ی پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) وه له رۆژئاوای كوردستان باكوری سوریا و ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ره‌وشی سوریاوه، جۆن دۆریان نووسیوویه‌تی: "هێزه هاوبه‌شه‌كانمان له‌سه‌ر زه‌وی كه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی-یه له رۆژی 4ی شوباتی رابردووه‌وه، كه ده‌ستیان به سێهه‌مین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه كردووه زیاتر له 800 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و زیاتر له 100 گوندیان ئازاد كردووه".
جۆن دۆریان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه، شه‌ڕڤانان له‌پلانیاندایه سه‌ره‌تا ره‌قه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوی داببڕن پاشان گه‌مارۆی شاره‌كه بده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی هێرش بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌ن.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش، وتوشیه‌تی: "له سوریا به‌به‌رده‌وامی ده‌بینین كه داعش چه‌كداره‌كانی خۆی ده‌ستگیرده‌كات و ده‌یانكوژێت كه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌ڵبێن".
لەبارەی عیراقیشەوە جۆن دۆریان، ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێزە ئەمنییەکانی عیراق پێشڕەوییەکانیان بۆ ڕۆژئاوای موسڵ دەستپێکردووە، بەشێوەیەک پۆلیسی فیدراڵی عێراق لەباشورەوە پێشڕەوی دەکات و سوپای عێراقیش لە ڕۆژئاواوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەهەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ لێدانی داعش لەڕێی لەناوبردنی سەرکردە و چەک و سەرچاوە داراییەکانیانەوە.
PM:03:48:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1389
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت