گەنجێکی کۆبانێ گه‌یشته‌ دیالە و مانگێک ئەشکەنجەدرا


وێستگه‌ نیوزـ

گەنجێکی کوردی‌ خەڵکی کۆبانێ، کە بەمەبەستی کارکردن ھاتبووە سلێمانی، مانگێک پێش ئێستا تەکسییەک بەکرێ دەگرێت بۆ ئەوەی‌ بیبات بۆ شارۆچکەی‌ دیانە، بەڵام شۆفێری‌ تەکسییەکە بە هەڵە لێی‌ تێدەگات و دەیبات بۆ پارێزگای‌ دیالە، بەوتەی ئەو گەنجە کاتێک گەیشتووەتە دیالە چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستگیریان کردووە و و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە.

عەمار عوسمان دوای‌ نزیکەی مانگێک لە بێسەروشوێن بوونی‌، برایەکی کە سێ ساڵە لە سلێمانی دەژی، پاش سۆراخێکی زۆر توانیویەتی‌ بیدۆزێتەوە.

عەماری تەمەن 19 ساڵان هەشت مانگە لە کۆبانێوە بە مەبەستی کارکردن ھاتووەتە سلێمانی، مانگێک پێش ئێستا، تاکسییەکی بە کرێ گرتووە تا بیباتە (دیانە) لە پارێزگای هەولێر، کەچی بەهۆیە هەڵە تێگەشتنی شۆفێری تاکسییەکەوە، عەمار لە دیالە خۆی بینیوەتەوە.

کاتێ دەگاتە دیالە چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستگیری دەکەن، عەمار لەبارەی دەستگیرکرنەکەیەوە دەڵێت، ئەو چەکدارانەی دەستگیرییان کردبوو خێرا خستوویانەتە ژێر ئەشکەنجەیەکی توندەوە.

ئەو ماوەیەی کە عەمار بێ سەروشوێن بووە، برایەکی کە ماوەی سێ ساڵە لە سلێمانی دەژی، سۆراخێکی زۆری عەماری کردوە، بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی براکەی لە دەرگای چەندین کەسایەتی حزبیی و کۆمەڵایەتی داوە و دواجار عەماری برای دۆزیوەتەوە.

ئەو کاتەی کە داعش گەمارۆی شاری کۆبانێی دا، بنەماڵەی عەمار 50 کەسیان لێ شەهیدبووە، بەشێکیان بە ئاوارەیی دێنە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ دەبن. بەڵام عەمار خۆی کەمتر ساڵێکە کۆبانێی جێهشتووە و هاتووەتە سلێمانی، کەچی خەریک بوو بەهۆی هەڵەی تێگەشتنی شۆفێری تاکسییەکەوە، ژیان لە دەست بدات.

"لەبری دیانە گەیشتووەتە دیالە" چیرۆکی گەنجێکی کوردی کۆبانێ کە بەهۆی بەهەڵە وتنی پیتێکەوە گەیشتووەتە دیالە و لەلایەن حەشدی شەعبیەوە ئەشکەنجەدراوە

Posted by NRT on Thursday, February 23, 2017


PM:07:41:23/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1797 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو