بکوژانی مامۆستا ئایییەکەی هەولێر دەستگیرکران
وێستگە نیوز -
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، هه‌واڵى
ئاشكرابوون و ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك كه‌سى راگه‌ياندووه كه تۆمه‌تبارن به
كوشتنى ئه‌و مامۆستا ئاينييه‌ى له كۆتايى مانگى رابردوودا له هه‌ولێر كوژرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر کە ئەمڕۆ پێنجشەمم 23ی شوباتی 2017 بڵاوکردووەتەوە، هاتووه: "دوای چه‌ندین رۆژ له لێکۆڵینه‌وه و چاودێری تیمه‌کانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا گروپێکی پێنچ که‌سی (دزیكردن و کوشتن) ده‌ستگیر بکه‌ین که ده‌ستیان له چه‌ند تاوانێکی رێکخراوی ناو شاری هه‌ولێردا هه‌بووه."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "گروپی ده‌ستگیرکراو پێکهاتوون له تاوانباران (محمد صابر عبدالله، گارق عزیز محمود، سه‌رکه‌وت کریم حمد، نزام شکر اسماعیل و کاوه محمد خچر)، به‌پێی دانپێدانانه‌کانی ده‌ستگیرکراوان، دوایین تاوانی ئه‌م گروپه، کوشتنی هاوڵاتی (محمود عپمان محمدامین) ناسراو به (مه‌لا محمود) بوو، که شه‌وی 31/1/2017 له "شاری مناره" له پێش ماڵه‌که‌ی خۆی کوشتیان و نزیکه‌ی هه‌شتا هه‌زار دۆلاری ناوبراویان دزیوه."
مه‌لا مه‌حمود پێشتر وتاربێژ بووه و خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو بووه له شاری هه‌ولێر، به‌پێی دانپێدانانیان له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا، گروپی تاوانکار ده‌ستیان له چه‌ندین تاوانی دیکه‌ی دزی و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا هه‌بووه. لێکۆڵینه‌وه و رێککاره یاساییه‌کان به‌رده‌وامه و له ئاینده‌ی نزیکدا ورده‌کاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆ رای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به پێویستیشی ده‌زانین سوپاسی هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر بکه‌ین، له هاوکاری به‌رده‌وامیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و زانیاری پێدان له‌سه‌ر گومان‌لێکراو و تاوانباران.
PM:07:42:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت