ڤیان مه‌حمود: هه‌ندێ كات له‌بیری بكه له كوێیت
وێستگه نیوز ـ
خانمه پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده، وێنه‌یه‌كی خۆی له ده‌ربه‌ندی رانیه كه‌نار ده‌ریاچه‌ی دوكان بڵاوكرده‌وه و چه‌ند وشه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه نووسیوه.
ڤیان مه‌حمود، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له میدیای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كار ده‌كات و ئێستا پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كانه له كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده، جار جاره له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیدا وته‌و هۆنراوه پۆست ده‌كات له‌سه‌ریان.
ڤیان له نووسینه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یدا ده‌ڵێت: "هه‌ندێ كات له بیری بكه له كوێیت و به كوێ گه‌یشتویت و به كوێ نه‌گه‌یشتویت".
ده‌شڵێت: "هه‌ندێ كات ته‌نها و ته‌نها بژی، ژیان بكه، بیر له‌و به‌ڵێنانه‌ش مه‌كه‌ره‌وه كه به خۆتت داوه".
ده‌شنووسێت: "هه‌ندێ كاتیش شه‌رمه‌زاری خۆت مه‌به، خه‌تای تۆ نییه تۆ هه‌وڵی خۆتتدا به‌ڵام نه‌كرا، هه‌ندێ كات جوابی خۆت مه‌ده‌ره‌وه، هه‌ركه‌سێك لێی پرسیت بۆ له‌م شوێنه‌ی ژیانا گیرت كردووه؟! پێیبڵێ: هه‌رچیم له‌ده‌ست هات كردم".
AM:09:31:24/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 33450
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت