كه‌شناسی عیراق: بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عیراق پێشبینی كرد كه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بارانبارین ده‌ستپێبكاته‌وه و پله‌كانی گه‌رما نزمببنه‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "رۆژی چوارشه‌ممه وڵات ده‌كه‌وێته‌ژێر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ریای سوور و به‌هۆیه‌وه ئاسمانی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له دوانیوه‌ڕۆدا نمه‌باران ده‌بارێت و هه‌ندێك كات له ناوچه جیاجیاكان هه‌وره‌تریشقه ده‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه رۆژی پێنجشه‌ممه وڵات ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه له ئه‌نجامی یه‌كگرتنی دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئاسمان له‌هه‌موو ناوچه‌كان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت و له ناوچه‌كانی باكوور به‌لێزمه ده‌بارێت و له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور مامناوه‌ند ده‌بێت و هه‌ندێك كات هه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له ناوچه‌كانی باكوور پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه و له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور كه‌مێك پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
PM:10:49:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 12579
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت