راگه‌یه‌ندراوێك سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی و ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و ئه‌ردۆغان "باس له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و قۆناغه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و سووریا و كۆنفڕانسی جێنێڤ و دوا گۆڕانكارییه‌كان له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه 26ـی 2ـی 2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی و له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌ییشته توركیا و له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئیستانبوڵ له لایه‌ن ئه‌حمه‌د یڵدیز جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی كرا و پێشوازیكردنه‌كه‌یش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبۆڵ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "دواتر هه‌ر له شاری ئیستانبۆڵی توركیا بارزانی و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه".
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه برات به‌یراق وه‌زیری وزه و ئه‌حمه‌د یڵدیز جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی توركیا ئاماده بوون په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به تایبه‌ت له بواری ئابووری خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ و وێڕای ئاماژه‌دان به ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند كه بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئابووریی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیا بكات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و قۆناغه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ كرا و سه‌رۆك كۆماری توركیا پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش دووپاتكرده‌وه".
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم "هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و سووریا و كۆنفڕانسی جێنێڤ و دوا گۆڕانكارییه‌كان له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا ئاڵوگۆڕ كرا".
له‌و دیداره‌دا فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی بوون.
PM:11:53:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2089
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت