گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
وێستگه نیوز ـ
گه‌نجێکی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی شاری دیواندەرە لە پارێزگای کوردستان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به خۆهه‌ڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی کوردپا، شەوی پێنجشەممەی رابردوو، گه‌نجێکی تەمەن 22 ساڵ خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه: ئەو گه‌نجه کوردە خەڵکی گوندی قەڵارو تەڵەی شاری دیواندەرە بووە.
له باره‌ی هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌یه‌وه هاتووه: ئەو گه‌نجه تەمەن 22 ساڵە بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
PM:12:38:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3667
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت