وێڕای رابردووه سێكسییه‌كه‌ی، خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت
وێستگه نیوزـ
به رشتنی فرمێسكی خۆشی، كیسی ئه‌فلیك وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی Manchester by the Sea خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێ به‌خشرا، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌مریكا "رابردووه سێكسییه‌كه"یان له‌بیر نه‌كرد.
به‌مدواییه پێگه‌ی ماشابل راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه باس له‌و گێچه‌ڵه سێكسییانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیی به كیسی ئه‌فلیكه‌وه هه‌یه و ئاشكرایكردووه كه له‌كاتی وێنه‌گرتنی فلیمه‌كانی پێشووی، ئه‌و ئه‌كته‌ره له‌و جۆره گێچه‌ڵه‌وه تێوه‌گلاوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌فلیك گێچه‌ڵی سێكسیی به دوو خانم كردووه كه له‌كاری وێنه‌گرتنی فیلمێكدا له ساڵی 2010 كاریان له‌گه‌ڵ كردووه، دوو خانمه‌كه‌ش وتویانه كه ئه‌فلیك وشه‌ی نه‌شیاوی سێكسیی له‌وكاته‌دا به‌كارهێناوه و هه‌وڵی سێكسیی بۆ داون.
هه‌ردوو خانمه‌كه ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یان داوه‌ته دادگا و ئه‌ویش مه‌سه‌له‌كه‌ی به قه‌ره‌بووكردنه‌وه چاره‌سه‌ر كردووه كه نه‌زانراوه جۆری قه‌ره‌بووه‌كه چییه، وێڕای ئه‌و ده‌نگۆیانه، به‌ڵام ئه‌وه كاری له ئه‌فلیك نه‌كرد خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی ناوبراودا ببینێت كه رۆڵی مامێكی نائومێدی بینووه و ناچار بووه ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر برازاكه‌ی كه دوای مردنی باوكی كه‌وتووه لای.
PM:06:11:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 9037
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت