سێ لایەنە ئیسلامییەکە: پێویستە حکومەت پێداچوونەوە بکات بە بڕیاری ناڕەوای پاشەکەوتی مووچەدا
وێستگه نیوز ـ
هه‌رسێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن پێداچوونه‌وه به‌بڕیاری ناڕه‌وای پاشكه‌وتی مووچه‌دا بكات و ده‌شڵێن: "نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه و داهاته‌كانیش زیادبوون".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی شوباتی 2017، هه‌رسێ لایه‌نی ئیسلامی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لاحه‌دین به‌هادین و عه‌لی باپیر و عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
دوای كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: پێویسته به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان بتوێته‌وه و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان كارا بكرێنه‌وه.
وتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ببێت ده‌بێت لایه‌نه‌كان ئاماده بن سازش بۆ یه‌كتری بكه‌ن".
سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌شی وت: "پێویسته ئه‌م قۆناغه به قۆناغی گواستنه‌وه ته‌ماشا بكرێت".
روونیشیكرده‌وه: "مانگی داهاتوو دیداری لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت".
هاوكات عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: گرنگه پێشنیازه‌كان بكرێنه كردار و هه‌رسێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه‌ش له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی هاوهه‌ڵوێستن.
وتیشی: "زوڵیمێكی گه‌وره‌یه گه‌لی كورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێت".
عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه له ئه‌ستۆی بڕیار به‌ده‌ستانه و ئـێمه بڕیار به‌ده‌ست نین".
به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 28-2-2017 ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا تاووتوێی بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و عیراق و كوردستان به‌گشتی كردوو ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیشی شیكرده‌وه له‌دواجاردا كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه.
1. كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر باری ناهه‌مواری بژێوی هاوڵاتیانی كوردستان راوه‌ستاو جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌ت به‌رزوترین كات پێداچوونه‌وه بكات به بڕیاری ناره‌وای پاشه‌كه‌وتی مووچه و به‌ڵێنه‌كانی بۆ مووچه خۆران جێبه‌جێبكات و دواخستنی هیچ پاساوێكی نییه له كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه و داهاته‌كانیش زیادبوون.
2. كۆبوونه‌وه‌كه داوای كرد كه هه‌رچی زووه لایه‌نه سیاسییه‌كانی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزوو گیانی به‌رپرسیارانه‌وه گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌ی راسته‌وخۆی نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن و پێكه‌وه نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دابنێن و به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی 2013 وه‌ك ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك رێز لێ بگیرێت و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێت ئه‌م قۆناغه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێكه‌وه تێپه‌رێنین.
3. پرسی گرنگی سه‌ربه‌خۆیی و پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی و دوو پرسی گرنگ و چاره‌نووس ساز و ریشه‌یین، پێویسته هه‌ردوو پرسه‌كه به‌هاوسه‌نگی و هاوته‌ریبی كاری له‌سه‌ر بكرێ و هیچ پرسێك له‌سه‌ر حسابی پرسه‌كه‌ی تر په‌راوێز نه‌خرێت و هه‌ل و مه‌رج و فرسه‌ته ره‌خساوه‌كان به‌هیچ پاساوێك له‌ده‌ست نه‌درێ.
ئه‌مه و كۆبوونه‌وه‌كه ره‌شنووسی نه‌خشه‌رێگایه‌كی ئاماده‌كرد وه‌ك پرۆژه‌ی كاری هاوبه‌شی ئیسلامیه‌كان له كوردستاندا و بڕیاری پێویستی وه‌رگرت له‌مه‌ڕ دیداری ئیسلامیه‌كانی كوردستان كه له نزیكترین كاتی گونجاو‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:04:45:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت