كه‌ی ئێن ئێن بۆ ماوه‌ی 23 كاتژمێر راده‌وه‌ستێت
وێستگه نيوز ـ
به‌رپرسی میدیای گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیاندراوه له پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا له دوای گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 20، په‌خشی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن بۆ ماوه‌ی 23 كاتژمێر راده‌گیرێت.
له نووسراوێكی میدیای گۆڕاندا كه ئیمزای عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، به‌رپرسی میدیای ئه‌و حزبه‌ی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه: "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیاندراوه له پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ‌دا، بڕیارماندا دوای گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 20، په‌خشی به‌رنامه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی كوردی بۆ ماوه‌ی 23 كاتژمێر رابگیرێت".
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌ی میدیای گۆڕاندا هاتووه: "ته‌نها ئه‌و رێكلام و پڕۆمۆیانه په‌خشده‌كرێن كه به‌شی به‌رنامه‌كان ئاماده‌ی كردوون".
كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و زیاتر له هه‌شت ساڵه په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات.
PM:07:56:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5483
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت