كیسه‌ڵی دراوەکان گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
ئه‌و كیسه‌ڵه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی قوتدانی بڕێكی زۆر دراوی كانزاییه‌وه بووه هه‌واڵ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند گیانی له‌ده‌ست دا.
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سێی تایله‌ند بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و كیسه‌ڵه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك 915 دراوی كانزاییان له سكی ده‌رهێنا كه له ساڵانی رابردوودا له ناوچه جیاجیاكانی جیهان قوتی دابوون، له نه‌خۆشخانه‌ی ڤێتێرنه‌ره‌ی زانكۆی چولالوزنگكورن له بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند گیانی له‌ده‌ست دا.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كیسه‌ڵه‌كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نیكڵ له خوێنی‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كیسه‌ڵه‌كه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی پارێزگای چونبوری چین گوازرایه‌وه بۆ بانكۆك و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ كرا و 915 دراوی كانزاییان له سكی ده‌رهێنا.
دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ته‌ندروستی باش بوو، پزیشكه‌كان پلانیان دا كه كیسه‌ڵه‌كه راده‌ستی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رابهێنرێته‌وه و بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ژینگه‌ی سروشتی.
به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو له ده‌ره‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه تووشی ریخۆڵه گیران بوو و پێویست بوو پزیشكه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ن، دواتر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نیكڵ له خوێنی‌دا گیانی له‌ده‌ست دا.
جێی باسه ئه‌و جۆره كیسه‌ڵه كه سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی "كیسه‌ڵه سه‌وزه‌كان"ه، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: سپوتنیك
PM:05:57:21/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 6606
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت