هه‌ڕه‌شه له سارا و خه‌نده ده‌كرێت
وێستگه نیوز-
باوكی هه‌ردوو به‌ند بێژ ساراو خه‌نده ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و وشه‌ی نه‌شیاویشیان پێووتون، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن.
عه‌لی به‌كر باوكی هه‌ردوو به‌ند بێژ ساراو خه‌نده به كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی دووی ڕاگه‌یاندووه"ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه وته‌ی نه‌شیاو و تانه و هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن و دوا ده‌كه‌ن كاری هونه‌ری نه‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین و تازه له سه‌ره‌تای كاركردنداین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه ئه‌م دوو به‌ند بێژه دوركه‌وتوونه‌ته‌وه‌و ڤیدیۆی نوێیان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نابینرێت، به‌ڵام باوكیان ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه كچه‌كانی وازیان له به‌رێوه‌بردنی ئاهه‌نگ هێنابێت.
عه‌لی به‌كر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی وازهێنانی كچه‌كانی له‌به‌ند بێژی بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پروپاگه‌ندانه بڕیاریانداوه بێبه‌رامبه‌ر ئاهه‌نگی تایبه‌ت ساز بكه‌ن.
سارا و خه‌نده له دایبكووی قه‌زای كۆیه‌ن، به‌رهه‌رمه‌كانیان به به‌ند ده‌ڵێن له ماوه‌ی رابردوو له رَگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هێرشی توند كرایه سه‌ریان له‌سه‌ر وتنی گۆرانی له‌سه‌ر ئه‌و شێوه ستایله.
PM:06:20:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 244454
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت