هۆشیار عه‌بدوڵا له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسووڕاوه‌كه‌ی گۆڕان هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز –
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسووڕاوه‌كه‌ی گۆڕان له چۆمان رایگه‌یاند كه "پارتی، هیچ كات ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته چه‌وت و نانیشتیمانیه‌كانی نابێت".
هۆشیار عه‌بدوڵا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "یه‌كێك له هه‌ڵسوڕاوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چۆمان به ناوی سالار چۆمانیه‌وه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لایه‌ن هێزێكی پارتیه‌وه ده‌ستگیر كراوه و هه‌مو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن كه به‌هۆی به‌شداریكردنی ئه‌و له نه‌ورۆزی قه‌ندیلدا ده‌ستگیر كرابێت".
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش درێژه‌دانی پارتیه به‌و سیاسه‌ته نانیشتیمانیانه‌ی كه پێیوایه ده‌بێ هه‌موو بۆنه و یادێك سیمایه‌كی حزبی و ئایدۆلۆژی هه‌بێت نه‌ك نیشتیمانی ئه‌گه‌ر نا به‌چ پێودانگ و پێوه‌رێك پارتی به‌شداریكردنی كه‌سێك له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی قه‌ندیلدا به تاوان ئه‌زانێ".
وتیشی: "یان ئه‌سڵه‌ن كه‌ی پارتی له مه‌وقعێكدایه كه هه‌ویه‌ی نیشتیمانی و نا نیشتیمانی بداته هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری كوردستان، یان هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ، چ جای هاونیشتیمانیه‌ك كه ئینتیمای سیاسی ڕون و ئاشكرا بێت؟!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان رایگه‌یاندووه كه "سه‌لامه‌تی گیانی سالار كه به‌رپرسی بازنه‌ی چۆمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، هاوكات به‌رپرسی گروپی شاخه‌وانانی هه‌ڵگۆردیشه واتا جگه له‌وه‌ی چالاكێكی سیاسیه، له‌بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیشدا چالاكه، له ئه‌ستۆی پارتیدایه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سالار چۆمانی دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌كۆكه‌ی ده‌ستگیركراوه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ره‌وانه‌ی قه‌زای سۆران كراوه".
هۆشیار عه‌بدوڵا جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوڕاو و چالاكوانه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌دا بێت پارتی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی لێی به‌رپرسیارن".
راشیگه‌یاندووه كه "پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌و سیاسه‌تانه‌ی هێنده‌ی تر دۆخی سیاسی هه‌رێم ده‌ئاڵۆسكێنێ و به‌و هه‌ڵمه‌تی گرتن و راوه‌دوونانه هێنده‌ی تر ده‌یسه‌لمێنێ له چ دۆخێكی خراپی سیاسی و ئه‌منی و سایكۆلۆژیدایه، ئه‌گه‌ر نا چ لۆژیكێكه له‌سه‌ر به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆز هاونیشتیمانیان ده‌ستگیر بكرێن؟!".
PM:06:28:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 8609
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت