بڕیاردرا هیچ مۆڵه‌تیكی نوێی نێرگه‌له له‌شوینه گشتیه‌كاندا نه‌درێت
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له‌مه‌ولا هیچ مۆڵه‌تێكی نوێی نێرگه‌له له شوێنه گشتیه‌كاندا نه‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.
د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید رایگه‌یاند كه "بڕیارماندا كه نابێت له‌مه‌ولا هیچ مۆڵه‌تیكی نوێی نێرگه‌له له شوێنه گشتیه‌كاندا بدرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بۆ مۆڵه‌ته كۆنه‌كانیش پێشنیار به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان كه چیتر مۆڵه‌تی نێرگه‌له له شوێنه گشتییه‌كان نه‌درێت بۆ پاراستنی زیاتری ته‌ندروستی هاوڵاتیان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رباری ئه‌م بڕیاره، بڕیاری پێویستمان دا له‌باره‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆلێرا كه ئیستا له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی تیادایه".
د. رێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید ده‌ڵێت: "بۆئه‌مه‌ش داوامان له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كرد هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی زیاترمان بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌روه‌ها دانانی رێنمایی پێویست له‌سه‌ر شوێنه‌كانی مه‌ساج و توندوتۆڵكردنی زیاتری رێنماییه‌كان و بڕیاری پێویست درا له‌باره‌ی شوێنی ئه‌نجامدانی تاتۆ".
PM:08:32:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 10061
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت